ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی رۆژهەلآتی ئاسیادا تا رادەیەک بە بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕی جێگیرە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلارە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ١٢ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٨٠ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٠ دۆلار و ١٥ سەنت بوو.
بە پێچەوانەی پێشبینیەکانی رێکخراوی ئۆپێک پلەس کە پێیوابوو کەمکردنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، تا ئێستا ئەو پێشبینییە بەهۆیی سستی ئابوری جیهانەوە بەو شێوەیە نە کەوتۆتەوە.