زاری كرمانجی-سۆران
هاوار محەمەد یوسف، یاساناس و مامۆستای زانكۆ، بە زاری كرمانجی گوت: دوای زیاتر لە ساڵێك بە هەوڵی بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان حكوومەتی عێراق پێكهێنرا، ئەم هەنگاوە بووە ئاسۆیەك بۆ چارەسەركردنی بەشێك لەو كێشە هەڵپەسێردراوانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن.
هاوار محەمەد یوسف، روونیشیكردەوە: ئەجنداو بەرژەوەندی دەوڵەتان لەنێو عێراق رێگرە لە هاتنەدی ئیستقراری سیاسی و گەشەپێدانی ئابووری، لەم سۆنگەیەشەوە بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن دۆخی عێراق هەمیشە شڵەژاو و ناجێگیر بێت، لە ئێستادا دادگای ئیتیحادی بۆتە ئەو ئامرازەی كە ئەجیندای دوژمنكارانەی دەوڵەتان لە عێراق جێبەجێ دەكات و هەر كاتێك هیوایەك دروست بێت بۆ لە یەك نزیكبوونەوەی پێكهاتە سەرەكییەكان ئەم دادگایە هاوشێوەی دادگای سەردەمی بەعس بڕیار دەردەكات و ئومێدەكان لەبار دەبات و هەوڵەكان دێنێتەوە چوارگۆشەی یەكەم، پێویستە حكوومەتی هەرێم و سەركردایەتی سیاسی هەڵوێستێكی توند بنوێنن”.