زاری كرمانجی – سۆران:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڕۆزی كه‌یڤ كونسوڵی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهاتن و پیرۆزبایی بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كه‌یڤ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رخستنی كار و ئه‌ركه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیای له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه كه‌یڤ وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به ده‌ستبه‌كاربوونی له هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌یی نیشان دا بۆ هه‌موو هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامیی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.