مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا ئامادەیی خۆی نیشاندا بە پێدانی لۆگۆی تاکسی بەو شۆفێرانەی کە فەرمانبەری حکومەتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25 – 1 – 2023 لە چوارچێوەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی ڕێگەدان بە پێدانی لۆگۆی تاکسی بەو شۆفێرانەی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە هێڵی گواستنەوەی نێوان ناوچەکەیان و شارەکانی دیکەی هەرێم کار دەکەن، باس لەوەشکراوە کە ڕێگە بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدرێت لۆگۆی تاکسی وەربگرن بەو مەرجەی مووچەکەیان لە یەک ملیۆن دینار کەمتر بێت.
لە نووسراوەکەی وەزارەتدا هاتووە:”ڕێگە بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدرێت لۆگۆی تاکسی وەربگرن بەو مەرجەی مووچەکەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر بێت.”
لە کۆتایی نووسراوەکەشدا جەخت لەوە کراوەتەوە لەدوای ئەو وادەیەی بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان دیاریکراوە، ڕێگە بە کارکردنی هیچ تاکسییەکی بێ لۆگۆ نادرێت.
