محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
مەجید میرئەحمەدی، سەرۆكی دەستەی ناردنی زیارەتكارانی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە” بەهۆی دروستبوونی كێشە و گرفت بۆ زیارەتكاران بڕیارمان داوە بەداخستنی دەروازە سنورییەكان بەرووی عێراقدا”.
لەسەر ئەم پرسە مقەدەم سالار تەحسین، بەرپرسی نشینگەی حاجی ئۆمەران بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ بە هەزاران زیارەتكار لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بڕیاریش وایە دوای نیوەڕۆ پارێزگاری ورمێ بێتە كوردستان و ئەو شوێنانە بەسەر بكاتەوە كە بۆ پشوودانی زیارەتكاران دیاری كراوە”.
بەرپرسی نشینگەی حاجی ئۆمەران روونی دەكاتەوە” تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لەسەر داخستنی دەروازەكان لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەدەستمان نەگەشتووە.