مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
گەشتی ئەفسانەیی بۆشایی ئاسمانی “ئەپۆلۆ ١١” لە ساڵی 1969 ئەنجام درا، کە ئەو کات زیاتر لە 600 ملیۆن کەس لە تەواوی جیهان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە شایەتی ئەوە بوون کە (نیل ئارمسترۆنگ و باز ئاڵدرین) یەکەم و دووەمین کەس بوون کە لەسەر مانگ ڕۆیشتن.
بوز ئەڵدرین ی کەشتیوانی تەمەن 93 ساڵ لە تویتەر ڕایگەیاند :”لە 93 ەمین ڕۆژی لە دایک بوونم، ئەو ڕۆژەی ڕێزم لێ دەگیرێت لەلایەن ئەفسانە زیندووەکانی فڕۆکەوانی، خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی دەستنیشانکردنی خۆشەویستە لە مێژینەکەم دکتۆر ئانکا فاور وەک هاوسەری خۆم. ئێمە بەشداریمان کرد لە ماتریمۆنی پیرۆز لە ئاهەنگێکی تایبەتی بچووک لە لۆس ئەنجلۆس وە زۆر دڵخۆشین و وەک هەرزەکاری بە پەرۆشین،”
ئەلدرین وێنەی خۆی و فۆری تەمەن 63 ساڵەیی هاوسەری لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا بڵاوکردنەوە. بەمەش ئاڵدرین جگە لە تۆمارکردنی یەکەم ڕۆیشتن لەسەر مانگ بە ناوی خۆی، توانی شانازییەکی تریش بخاتە سەر لاپەڕەکانی مێژووی تەمەنی کە توانی لە 93 ساڵەدا بۆ جاری چوارەمین هاوسەرگیری بکات .