مستەفا دۆلەمەری- بارزان:
بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان بە وەكالەت، بەزاری كرمانجی راگەیاند:” نزیەكەی 13 ساڵە دامەزراندنی هەمیشەی و گرێبەست راگیراوە و كەس لە كەرتی تەندرووستی لە دەڤەرەكەمان دانەمەزراوە .
عادل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان بە وەكالەت، دووپاتی كردەوە:” نزیەكەی شەش ساڵە، 110 دەرچووی پزیشكی لە بەش و بنكەكانی سنووری بارزان بەخۆبەخشی كاردەكەن و تا ئێستا هاوكاری نەكراون و هیچ بەرنامەیەكیش نییە بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی .
ئەو بەرپرسەی تەندروستی، ناشی شارێتەوە، خۆبەخشان بۆشاییەكی زۆری میلاكیان پڕ كردۆتەوە و جێخۆیەتی هاوكاری بكرێن و دابمەزرێن، چەندین جار خۆبەخشان داوای دامەزراندنیان كردووە و بۆ ئەم مەبەستەش نوسراو بەرز كراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێك نەبووە”.