پشتیوان كەریم – سۆران:
ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە، شێوازی دابەش كردنی موچەی خانەنشینینان دەگۆڕدرێت و دەكرێت بە ئەلیكترۆنی .
یەعقوب ئەحمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” دابەشكردنی موچەی خانەنشینان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بێ كارتی ئەلكترۆنییە و مانگانە لەرێگەی بانكەكانەوە موچە وەردەگرن و هیچ بەرنامەیەكمان بۆ گۆڕینی شێوازی دابەش كردنی نییە.
بەڕێوەبەری خانەنشینانی ئیدارەی سۆران، ئاشكراشیكرد:” مانگانە لیستی موچەكانیان بۆ پارێزگای هەوڵیر رەوانە دەكەین و دووای پێداچوونەوە و وردبینی خانەنشینان لە رێگەی بانكەكانی سنوورەكەی خۆیان موچەكانیان وەردەگرن و دابەشی دەكەن.
روونیشیكردەوە:” نزیكەی هەشت هەزار كەس لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیمان، موچەی خانەنشینی مەدەنی وەردەگرن، ئەوانەی موچەی سەربازی و هێزەكانی ناوخۆن، لای ئێمە تۆمار نین و سەربەوەزارەتی ناوخۆن”.