وەرزش – زاری کرمانجی:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هەلێکی مێژوویی کەوتووەتە بەردەم نەوەی دانسنییەکان، بەوەی هەنگاوێک لە گەڕانەوە بۆ خولی نایابی عێراق دوورن.
دهۆک وەرزی ڕابردوو لە خولی پلە یەکی عێراق لە ڕکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەمدا پلەی دووەمی بەدەستهێناو و هەلی ئەوەی هەبوو بەشداری لە پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایاب بکات، دوای ئەوەی لە یاریی ڕابردوودا لە ناسرییەی بردەوە، ئێستا کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمانەی بەغدایە، کە ئەویان لە وەرزی ڕابردوودا پلەی هەژدەیەمی خولی نایابی عێراقی بەدەستهێناوە.
وەلید سەلمان، یاریزانی پێشووی ڕواندز و کاپتنی ئێستای یانەی دهۆک، هیوایەکی گەورەی هاندەرانە یاریی ڕابردووش توانی گۆڵێک تۆمار بکات، کە 3-2 لەناسرییەیان بردەوە.
یارییەکە کاتژمێر 6 ی ئێوارە لەسەر یاریگەی “مەدینە” لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوە دەچێت.
دهۆکییەکان، لە وەرزی 2015-2016 ەوە لە کێبڕکێی خولی نایابی عێراق بێبەشن، دەمێکە هەلێکی ئاوا نەهاتووتە پێش، بۆیەش سلێمان ڕەمەزان و کوڕەکانی نایانەوێت بەئاسانی لەدەستی بدەن.
وەلید سەلمان، وەرزی ڕابردوو ڕۆڵێکی باڵای بینی لە سەرخستنی یانەی ڕواندز بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.