مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
هەفتەی داهاتوو بەفر و باران بارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: “رۆژی شەممە 28 ی ئەم مانگە شەپۆلێكی بارانبارین روو لەناوچەكەمان دەكات تاوەكو رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت، سەرەتا كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەرناوچە شاخاوییەكان دەبێت بە نمە باران و بەفربارین”.
لە راگەیاندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو ئاماژە بەوەش كراوە رۆژی یەكشەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە بە لاوازی لەسەر ناوچەكە دەمێنێتەوەو رۆژانی دوشەممە و سێشەممە كاریگەری شەپۆلەكە بەهێز دەبێت و باران لەتەواوی ناوچەكە دەبارێت و بەفربارینیش ناوچە شاخاوییە دەگەرێتەوە.
ئەوەش دەڵێ:”لەم كاتەدا پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە و ئاستی دابارینیش مامناوەند دەبێت و رۆژی چوارشەممە كۆتایی بە كاریگەری ئەم شەپۆلە دێت.”