پشتیوان كەریم-سۆران:
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران و بەراورد بە دووێنێ بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێك هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار 927 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بەراورد بە دوێنێش مسقالەكانی زێڕ بڕی سێ هەزار دینار بەرز بوونەتەوە .”
نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 501 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 459 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 438 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 375 هەزار دینارە .