گوڵستان بەهجەت-زاری كرمانجی
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، لە ساڵی رابردوو بەسەدان كەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ زامداربوونەو 12 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
عەقید موحسین تەحسین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە ساڵی رابردوو واتە 2022 لە سنووری بەڕێوەبەرایتیمان 257 رووداوی هاتووچۆ تۆمار كراون بە هۆیەوە 12 كەسی گیانیان لەدەستداوەو 440 كەسیش برینداربوونە”.
ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داواكاریشە لە شۆفێران پابەندی یاساو رێساكانی هاتووچۆبن لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان و هاووڵاتییان.