زاری كرمانجی-سۆران:
هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئیدارەی سۆران دەڵێن: ” پێویستە سزایەكی توند هەبێت بۆ ئەو كەسانەی بەشێوەی نایاسایی تاسەی كۆنكرێتی لە بەردەم ماڵ و دوكان و شوێنەكان دروست دەكەن.
لای خۆیەوە فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەم بابەتە زیاتر پەیوەستە بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، دەبێ ئەوان بڕیاری دروستكردنی تاسە و دانانی بەربەست بدەن، لە رێگای بەشی ئەندازەی هاتووچۆوە ئایا كام شوێن پێویستە بۆ دانانی تاسە”.
گووتیشی: ” ساڵی رابردوو لێژنەیەكی هاوبەشمان پێكهێناوە كە پێكهاتون لە ئەندازەی هاتووچۆ بەشی پۆلیسی شارەوانی، بۆ تێكدان و رێگری كردن لە زۆربوونی تاسەی نایاسایی كە لەلایەن خەڵكەوە دروست دەكرێن بەشێوەی هەڕەمەكی”.