پشتیوان کەریم-سۆران:
ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئیدارەی سۆران و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێك هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار 938 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەراورد بە دوێنێش مسقالەکانی زێڕ بڕی سێ بۆ چوار هەزار دینار دابەزیووە .”
نرخی عەیارەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 497هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 456 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 435 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 367 هەزار دینارە