زاری كرمانجی-سۆران:
دوای بڕیاری گۆڕانكارییەكان لە پۆستی لقەكان و فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، لە ئیدارەی سۆران و چەند كەسێك بۆ پۆستی فەرماندەی هەڵگۆرد كاندید كراون.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی چەند كەسێك پالێوراون بۆ پۆستی فەرماندەیی فەرماندەیی هەڵگورد، بەپێی دواین زانیارییەكان چانسی حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان، لە هەمووان زیاترە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە.
هەر چەندە شەوی رابردوو وا بڵاو كرایەوە كە لیوا هەلگوورد خدر بۆ ئەم پۆستا دەستنیشان كراوە. بەڵام زانیارییەكان دروست نین.