به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی
ڕۆماننووس و نوسه‌ری به‌ریتانی (ئیدوار بولویر لینون)ده‌ڵێ” هونه‌ر و زانست خاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتنیان هه‌یه له پڕۆگرام”.
دیاره پڕۆگرام به یه‌كێك له بناغه سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، كه تیایدا كۆمه‌ڵێ شاره‌زایی ده‌درێته قوتابی به ئامانجی فێركردن و به‌ره‌وپێشبردنی زانین و زانست لای قوتابی و، له هه‌مان كاتدا چاككردنه‌وه و ڕاست كردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ڕه‌فتار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وتی قوتابییه و ئاماده‌كردنیه‌تی وه‌كو تاكێكی زیندوو سوودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه و نیشتمان كه بتوانێ له داهاتوودا ڕۆڵی گرنگ و پڕ بایه‌خ بگێرێت و هه‌رده‌م كه‌سێكی چاڵاك و زیندوو دڵسۆز بێت بۆ كۆمه‌ڵگه و نیشتمان.
گومانی تێدانییه كه قوتابی هه‌رده‌م ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و چه‌قی قورسایی ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه، كه‌واته مه‌به‌ست و ئامانج له كۆی گشتی پرۆسه‌كه په‌روه‌رده كردن و فێركردن و بنیاتنانی قوتابییه له رێگای مامۆستا و پرۆگرام. لێره‌دا پێویسته پرۆگرامه‌كان وه‌ڵامده‌ر و جێ به‌جێ كردنی داخوازی و داواكاری قوتابی بێت و مه‌به‌ست لێی چۆن قوتابی سوود له پرۆگرامه وه‌ربگرێ، بۆیه ده‌بێ پرۆگرام هه‌میشه له پێناو بنیاتنانی كه‌سایه‌تی قوتابی بێت له چوارچێوه‌ی توانا و حه‌ز و ویست و خواستی بێت و هه‌رده‌م له پێناو به‌هێزكردنی توانا و وزه‌ی قوتابیان بێت به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه و نیشتمان له هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و چاندنی تۆوی نیشتمان په‌روه‌ری و هاووڵاتیبوون و بنیاتنانی مرۆڤێكی باس و سوودبه‌خش و، كاركردنی له‌سه‌ر ڕاهێنان و شیاندنی قوتابی تا بتوانرێ له كۆتاییدا ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگه و نیشتمان به‌دی بهێنرێت. بۆیه پرۆگرام به خاڵی وه‌رچه‌رخان و سه‌رهه‌ڵدانی گهشهپَدان و په‌ره‌پێدانی مرۆڤ داده‌نرێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه له بیرمان دێنێته‌وه له كاتی دانان و هه‌مواركردن و چاك كردنی پرۆگرامه‌كان له به‌رچاومان وجه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه‌وا پرۆگرامه‌كان داواكاری وداخوازییه‌كانی قوتابی لێی بێته دی و لایه‌نی ده‌روونی تێدا ئاسوده بێت و، له هه‌مان كاتدا زانست و زانیاری ته‌واوی ده‌ست بكه‌وێت له هه‌ر قۆناغێك و له هه‌ر بابه‌تێك به پێویستی و گونجانی ته‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له بیرمان نه‌چێت لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و مرۆڤایه‌تی تێدا به‌رجه‌سته بێت و بزانین كۆمه‌ڵگه چی پێویسته و چی ده‌وێ به هه‌موو پێداویستییه‌كانه‌وه، وه‌كو بنه‌مایه‌كی گرنگی پرۆگرام ته‌ماشا بكرێ.
جودا له‌وه‌ش گرنگه پرۆگرامه‌كان ڕه‌چاوی خرۆشاندن و وورژاندن و جۆشدانی وشیاری خوێندنه‌وه لای قواتبی دروست بكات و، هه‌رده‌م په‌رۆشییه‌ك لای قوتابی به‌دی بكرێ كه‌وا زیاتر و زیاتر ده‌یه‌وێ فێر ببێ شت بزانێ، نه‌وه‌ك به پێچه‌وانه قوتابی بێزار و وه‌رش و دارماو بێت و له بابه‌ت و وانه‌كان ڕابكات و ڕقی لێیان بێته‌وه، بۆیه زۆر گرنگه بابه‌ته‌كانی پرۆگرامه‌كان هه‌رده‌م خۆشه‌ویستی و ڕاكێشان و تامه‌زرۆیی لای قوتابی دروست بكه‌ن و په‌رتووكه‌كانیان خۆش بوێ و بیپارێزن و به پاكی ڕایبگرن له هاوڕێیه‌تی هه‌میشه دڵسۆز و وه‌فادار سه‌یری بكه‌ن.
كه هه‌موو ڕه‌فتار و ئادكاری جوانه ده‌یبه‌خشن به قوتابی و كه‌سێكی به‌هێز و جێگای متمانه و باوه‌ڕ و خاوه‌ن ئیراده و سازش نه‌كراو به‌رهه‌م دێنن، مورتوربهركراو به زانست و زانیاری و شاره‌زایی و پسپۆڕی و فرچك گرتوو به په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان و قایم كردن و پته‌وكردنی خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتمان و سه‌روه‌ری و ئینتیمابوون و گوێ ڕایه‌ڵی و یه‌كتر خۆشه‌ویستن و گرنگی پێدان به كارامهییه گشتییه‌كان، كه‌وا هه‌رده‌م و هه‌رده‌م كه‌سێكی به‌هێز بنیات بنرێ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كه خۆی هه‌میشه به خاوه‌ن و به‌رپرسیار و دڵسۆز بزانێ. بێگومان سه‌رچاوه‌ی چاندن و چه‌كه‌ره‌كردنی تۆوی ئه‌و هه‌موو سیفاته نه‌گۆڕ و گرنگ و پڕ بایه‌خانه پرۆگرامه‌كانه.