محەممەد مەحموود – سۆران :
کەرتی ووزە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەچێتە قۆناغێکی نوێ و بۆئەم مەبەستەش سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لەگەڵ وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەو گفتوگوکرا لەسەر باشتر کردنی کارەبا لە ئیدارەی سۆران”.
هەژار حەکیم، لە راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوێنێ دووشەمە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر غەفوور ئەحمەد بەشداربوو، باس لە چارەسەرکردنی کەرتی کارەبا و کەرتی ووزە بە گشتی کرا”.
هەژار حەکیم، گووتیشی ” ئەوەی زیاتر قسەی لەسەرکراوە چەند پڕۆژەیەک بوونە لەوانەش چارەسەرکردنی پڕۆژەی کارەبای کانی بەردەری.
چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا لە قەزاکانی چۆمان، سیدەکان و چارەسەرکردنی تۆڕی کارەبای رواندزو لە گەڵ پڕۆژەی رووناک کردنەوەی دووسایدی دێڵزیان”.
بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گووتیشی ” لەبەرامبەردا، وەزیری کارەباو سامانە سرووشتیەکان بە وەکالەت رایگەیاند: هەوڵ بۆ چارەسەرکردن و باشترکردنی کەرتی کارەبا و ووزە بەگشتی لە سنووری ئیدارەی سۆران دەدەن.