زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
سامسۆنگ زیاتر گرنگی بە تەکنەلۆژیای 5G دەدات لە ڕێگەی ڕێکەوتنێک لەگەڵ نۆکیا. گرێبەستی پێشوویان ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات.
گرێبەستە نوێیەکەی نێوان نۆکیا و سامسۆنگ لەسەر بنەمای پاتێنتی نوێ لە بواری 5G دەبێت. گرێبەستی پێشووی ئەم دوو کۆمپانیایە لە یەک بواردا بووە و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢.
واژۆکردنی ئەم گرێبەستە کە ناوەڕۆکەکەی نهێنییە، ئەوە دەردەخات کە سامسۆنگ بەنیازە لە ساڵانی داهاتوودا پاتێنتەکانی نۆکیا بەدەستبهێنێت لە بەرامبەر پارەدان.
دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نۆکیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەم گرێبەستە بازرگانییە دەتوانێت سوود بە هەردوو کۆمپانیاکە بگەیەنێت. وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەهێزی پاتێنتەکانی نۆکیا و کۆکردنەوەی، ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیاکە دەیان ساڵە وەبەرهێنانی لە توێژینەوە و پەرەپێدان کردووە، ئێستاش دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە بواری ستانداردەکانی تۆڕی خانەیی و تەکنەلۆژیاکانی دیکە لە ژێر پۆلەکەیدا. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە کۆمپانیای نۆکیا نزیکەی 4500 پاتێنت لە بواری تەکنەلۆجیای 5G تۆمارکردووە. ئەم دوو کۆمپانیایە ساڵانێکی زۆرە مێژووی هاوکاری یەکتریان هەیە و ساڵی ڕابردووش ڕێککەوتنێکیان لە بواری ستانداردی ڤیدیۆیی واژۆ کرد.